جولەکەکانی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و ڕێوڕەسمی تەلمودییان ئەنجام دا

لە ژێر پاراستنی پۆلیسی رژێمی داگیرکەردا، جولەکەکانی سەهیۆنی بەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا و ڕێوڕەسمی تەلمودییان ئەنجام دا.
بەپێی سەرچاوەکان، دەیان جولەکە بە کۆمەڵ چوونەتە ناو ئەقسا و ڕێوڕەسمی وروژێنەری تەلمودییان ئەنجام داوە.
هەروەها داگیرکەران ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان لە دەروازەکانی ئەقسا و لە شاری کۆن زیاد کرد و ڕێگرییان لە چوونە ژوورەوەی موسڵمانان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، گرووپە داگیرکەرەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلانی هەڵمەتی بەرفراوانیان داناوە و بە بیانوویەک کە پێی دەوترێت ساڵی نوێی جولەکەکان بەکاردەهێنن. هەفتەی ڕابردوو ٦٠٤ جولەکە و ٣٥١ بەناو گەشتیار هەڵکوتانە سەر ئەقسا.
هەروەها گرووپی کۆنەپەرستی بەیدەنو داوای کردووە کە لە ٢٢-٢٤ی ئەیلولەوە هەڵکوتانە سەر ئەقسا بەکۆمەڵ بکرێت، لەو ماوەیەدا داگیرکەران ئامانجیان ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی بەناو "پەرستگا"یە، لەوانەش لێدانی هۆڕنەکان کە پێی دەوترێت "شۆفار"، وەک ئەوەی هەموو ساڵێک ئەنجامی دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عیبری، بە پشتبەستن بە فایلە دەنگییە دزەپێکراوەکانی هێرتسی هێلێڤی، سەرۆکی پێشووی بەناو ئەرکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی، بڵاویان کردەوە کە ناوبراو دانی بەوەدا ناوە کە "لەشکری غەززە" لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئۆپڕاسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بە تەواوەتی ڕووخاوە.
رژێمی سەهیۆنی هەڵیکوتایە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا لەوان قودس و لانیکەم ٣٠ فەلەستینی دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٧١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٨٥٩ کەس.
بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٦ لە پارێزگای کونەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی ٣ هەزار کەس و ٤ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون. کاروانی ئومێد، وەقفی یەتیمەکان، یەتیم ئەلی ئەوروپا و ئیهۆ ئەبرار هاوکاریان پێشکەش بە قوربانییەکان کرد.